دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە قەزای پێنجوێن _ وێنە: راگەیاندنی کۆمەڵگەی باشماخ
ژووری بازرگانی داواکاری هەیە
“جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان کەمی کردووە”
964+
پێشەوا محەمەد
ژووری بازرگانی سلێمانی نیگەرانە لەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان لەگەڵ ئێران کەمی کردووە و داوای پێداچوونەوە دەکات.
چەند مانگێکە جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ و پەروێزخانەوە بۆ دەروازەکانی تری هەرێم و ناوەڕاست و باشووری عێراق گوازراوەتەوە.
ئەوە وای کردووە بازرگانان ناڕەزایەتییەکانیان بگەیەننە ژووری بازرگانی سلێمانی.
“پێویستە ئەم پرسە بە جدی وەربگیرێت و پلانی تۆکمەی بۆ دابندرێت و رەوشەکە باشتر بکرێت، چونکە کاریگەری لەسەر ئابووری و بازاڕی سلێمانی هەیە”، ئەوە قسەی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانییە بۆ 964.