ڤاسکێز، ناچۆ و مۆدریچ. فۆتۆ: پەیجی ریال مەدرید
ریال مه‌درید خۆی بۆ كلاسیكۆ ئاماده ده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌یشته ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپی مه‌شقی و یاریی دۆستانه، به تایبه‌تی بۆ یاریی كلاسیكۆ.
شاندی ریال مه‌درید كه 25 یاریزانی له‌خۆگرتووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به كاتی كوردستان گه‌یشتنه لۆس ئانجلس، بڕیاریشه رۆژی 29ی ئه‌م مانگه یاری كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئه‌نجام بدات.
ریال مه‌درید جگه له بارسێلۆنا، چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ی دۆستانه هه‌ر له ئه‌مریكا ئه‌نجامدات، له‌وانه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر میلان یاریی ده‌كات، دواتر له 26ی مانگ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد، هه‌روه‌ها 29ی مانگ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، رۆژی دووی ئابیش له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆسی ئیتالی یاریی ده‌كات.