دیمهنێكى ناو گوندى ماویلیان... وێنه: سۆشیال میدیاى باڵه‌كایه‌تى
گوندی ماویلیان هێشتا زستان نه‌هاتووه خه‌مى رێگا خراپه‌كه‌یه‌تى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دووه‌مجاره دانیشتوانى گوندى ماویلیانى سه‌ر قه‌زاى رواندز، داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن هه‌ندێك كارى خزمه‌تگوزاریان بۆ ئه‌نجام بدات و له‌وانه‌ش چاككردنى رێگاكه‌یانه، كه زستانان پێوه‌ى ده‌ناڵێتنن.
دانیشتوانی گوندی ماویلیان لە سنووری قەزای رواندز، نیگەرانی دەردەبڕن و دەڵێن، زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون بەڵام گوندەکەیان بێبەشکراوە و هیچ پڕۆژەیەکى بۆ نەکراوە.
خراپی رایگاوبانه‌كانیان داواكاری سه‌ره‌كى ئه‌و گونده‌یه، چونكه ده‌ڵێن، كه زستان دێت خه‌می قوڕو لیته‌ى رێگاكه‌مانه.
ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی قەزای رواندز، بۆ 964 ئاماژه به‌وه ده‌كات پلانیان جێبه‌جێكردنى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه له ته‌واوى گونده‌كانى سنووره‌كه‌ی .
داواكاری خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌شی به ره‌وا زانى و وتیشی “به‌پێی پلانمان پڕۆژه‌كان ئه‌و گونده‌ش ده‌گرێته‌وه”.