دیمەنێک لە هاوینەهەواری پڕژێ لە قەزای چۆمان- وێنە: 964+
ئەو گەشتیارەی لە چۆمان بەفر کەوت بەسەریدا گیانی لەدەست دا
964+
ژووری هەواڵ
ئەو گەشتیارەی كه‌وته ژێر لایه‌كى تونێله به‌فرى پڕژێ لە دەڤەری چۆمان و برینداربوو، لە نه‌خۆشخانه‌ى گشتى چۆمان گیانی لەدەست دا.
گه‌شتیاره‌كه ناوى وشیارە و ته‌مه‌نی 35 ساڵ بوو، خه‌ڵكی ناحیه‌ى رۆڤیای سه‌ر به دهۆكه و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی نزیكى بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتكردن چوبووه ئه‌و شوێنه.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان به 964ـى وت، دۆخى ته‌ندروستى ئه‌و گه‌شتیاره به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
بەڵام کەمێک لەمەوبەر، دکتۆر رێبوار باڵەکی بەرپرسی فریاکەوتنی تەندروستی سۆران بۆ 964ـی پشتڕاستکردەوە، گەنجەکە گیانی لەدەستداوە.
هه‌فته‌ى رابردوو 964 بڵاویكرده‌وه، گەشتوگوزاری چۆمان داواى له خەڵکی كردبوو، توخنی تونێلە بەفرەکانى ناوچه‌ى پڕژێ نه‌كه‌ون، چونكه مه‌ترسی داڕمانیان له‌سه‌رە.
ساڵانی رابردوو رووداوی داڕمانی بەفری تونێلەکانی پڕژێ روویداوە و گەشتیاریش بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پڕژێ، یه‌كێكه له‌و شوێنه گه‌شتیارییانه‌ى سنوورى قه‌زاى چۆمان به‌هۆى بوونى چاڵى به‌فر، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌فرى لێ ده‌مێنێت و گه‌شتیاریش له وه‌رزى گه‌رمادا بەلێشاو سه‌ردانى ده‌كه‌ن.