رۆناڵدۆ: تۆپی پێی ئه‌وروپا كواڵێتی نه‌ماوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی داهاتوودا ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌وروپا و هه‌ر له سعودیه ده‌بێت و پێشی وایه تۆپی پێی ئه‌وروپا كواڵێتی نه‌ماوه.
تیپه‌كه‌ی رۆناڵدۆ، یانه‌ی نه‌سڕی سعودی، دوێنێ له یارییه‌كی دۆستانه‌دا به 0-5 گۆڵ به یانه‌ی سێلتاڤیگۆی ئیسپانی دۆڕا.
رۆناڵدۆ دوای یارییه‌كه وتی، تۆپی پێی ئه‌وروپا كواڵیتی له‌ده‌ست داوه و وه‌ك جاران نییه، ته‌نیا خولی ئینگلیزی نه‌بێت، كه هه‌موو كات به‌هێزه.
رۆناڵدۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، خولی سعودیه له خولی ئه‌مریكا به‌هێزتره، هه‌روه‌ها وتی، من رێگه‌م كرده‌وه یاریزانان روو له خولی سعودیه بكه‌ن.
كریستیانۆ له دواییشدا وتی، “كاتێك چوومه یانه‌ی یوڤێنتۆس، خولی ئیتالیا گرنگیی نه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی منه‌وه خوله‌كه دره‌وشایه‌وه”.
رۆناڵدۆ گرێبه‌ستی دوو وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی كردووه.