یوسف ئەمین. فۆتۆ: یانەی براونشفیگ
كوڕه كوردێك په‌یوه‌ندی به خولی ئه‌ڵمانیاوه كرد
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ئینتراخت براونشڤیگی ئه‌ڵمانی، كه له خولی پله دووی ئه‌ڵمانیا به‌شداره، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یوسف ئه‌مینی یاریزانی عێراقی كردووه.
یوسف ئه‌مین كوردی باشووری كوردستانه و خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانه، له یانه‌ی فاینۆردی هۆڵه‌ندی یاریی ده‌كرد و به‌م دواییه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقه‌وه كرد، كه به‌شداری مۆندیالی لاوانیان كرد له ئه‌رجه‌نتین.
گرێبه‌ستی یوسف ئه‌مین له‌گه‌ڵ ئینتراخت براونشڤیگ بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز ده‌بێت.
ئه‌مین ته‌مه‌نی 19 ساڵه و یانه ئه‌ڵمانییه‌كه له‌سه‌ر سایته‌كه‌یان به عه‌ره‌بی بۆیان نووسیوه “منور، بالتوفیق یوسف”، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌وان نه‌یانزانیوه كورده.