ئێمباپێ گه‌ڕایه‌وه پاریس و سبه‌ی قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كیلیان ئێمباپێی یاریزانی پاریس سانجێرمان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پشووه‌كه‌ی كۆتایی هات و گه‌ڕایه‌وه پاریس.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی نووسیویه‌تی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی سێشه‌ممه ئێمباپێ و ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان گفتوگۆ بكه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی یاریزانه‌كه.
ئێمباپێ ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه‌ش له پاریس بمێنێته‌وه و هاوینی داهاتوو به‌خۆڕایی بڕوات، یانه‌كه‌شی ئه‌مه‌یان قبوڵ نییه و پێیان وتوه، یان گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێده‌كاته‌وه، یان ده‌بێت ئه‌م هاوینه بڕوات.
پاریس 22ی ئه‌م مانگه گه‌شتی ژاپۆن و ئاسیا ده‌ستپێده‌كات، یانه‌كه ده‌یه‌وێت پێش ئه‌و واده‌یه چاره‌نووسی ئێمباپێ یه‌كلابكاته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید چاوه‌ڕێ ده‌كات پاریس له ژێر فشاری داواكارییه‌كانی ئێمباپێ، نرخی یاریزانه‌كه كه‌م بكاته‌وه و ئه‌وانیش بتوانن بیگوازنه‌وه سانتیاگۆ بێرنابێو.