خولی تۆپی بالەی شارەکانی کوردستان دەستیپێکرد

964+

محەمەد عومەر

ئەمڕۆ لە خولی بالەی شارەکانی هەرێم هەڵەبجە و قەراداغ رووبەڕووی یەک دەبنەوە

خولەکە لەلایەن وەرزشەوانێکەوە کراوەتەوە بەناوی سەرکەوت کۆیی لە ژێر چاودێری یەکێتی تۆپی بالەی کوردستان.

کۆی تیپە بەشداربووەکانی خولەکە 14 تیپن لە 14 شاری هەرێمەوە دابەشکراون بۆ چوار کۆمەڵە کە لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، چەمچەمال، قەرەداغ، کەرکوک، سەیدسادق، لاوانی هەڵەبجە، بەلەکجاڕ، کۆیە، تەقتەق، دوکان، دهۆک، سۆران، شەقلاوە وخەلیفان پێکهاتووە.

پەیمان زەینەدین، سەرۆکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی بالەی کوردستان بە 964ـی وت، کردنەوەی ئەم خولە زۆر پێویستە بۆ وەرزشەوانانی هەرێم کە بۆ ئەم ساڵ 14 تیپ بەشدارن و خولەکە لە رۆژی هەینییەوە دەستپێکردووە و لە چوار کۆمەڵە پێکهاتووە و لە قۆناغی یەکەمدا هەشت تیپ سەردەکەوێت پاشان دەمانەوێت یاری کۆتایی لە هەڵەبجە بەڕێوەبچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی