رێگای گەلی عەلی بەگ. وێنە: 964
هەرکەس دەچێت بۆ گەلی عەلی بەگ ئاگاداری ئەمە بێت
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامیەتی سۆران دەڵێت، بەهۆی چاککردنەوەی رێگاکەوە، سبەی یەکشەممە سایدی رۆشتن بۆ گەلی عەلی بەگ هەیە، بەڵام سایدی هاتنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت.
بە قسەی قایمقامیەت، رێگاکە لەو چەند رۆژەدا لەژێر چاککردنەوەدا دەبێت و داوا لە شۆفێرانیش دەکات، لە کاتی هاتنەوە بۆ سۆران، رێگای بێخاڵ و قەزای رواندز بەکاربهێنن.
هەر بەو بۆنەیەوە، داوا لە هاوڵاتیان کراوە هاوکاری تیمەکانی هاتوچۆ و چاککردنەوە بن.