نەخشەی داخستنی ئەو شەقامەی سلێمانی بەهۆی یەکتربڕی ئارامەوە. وێنە: شارەوانی سلێمانی
لە سبەینێوە شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت
964+
توانا نەقی
لە سبەینێوە شەقامی گەڕەکێکی سلێمانی بە ئاراستەی شەقامی شەست مەتری دادەخرێت.
شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، شەقامی دانیا سیتی بە ئاراستەی شەقامی بازانەیی مەلیک مەحمود لە سبەینێ 15.7.2023 دادەخرێت بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی یەکتربڕی ئارام.
دەشڵێت، بۆ ماوەی چەند رۆژێک شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەورووبەری وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.
پرۆژەی یەکتربڕی ئارام دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری سلێمانی و پێکهاتووە لە بەرزە پردێک و ئەندەرپاسێک.