لیبرۆن جەیمس. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
لیبرۆن جه‌یمس وازناهێنێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیبرۆن جه‌یمس ئه‌ستێره‌ی ناوداری باسكه‌ی ئه‌مریكا و یاریزانی یانه‌ی لۆس ئانجلێس لێكه‌رز، رایگه‌یاند جارێ واز له یاریكردن ناهێنێت.
لیبرۆن جه‌یمس، كه گۆڵكاری مێژوویی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكایه، دانی به‌وه دانا، ئیتر گرنگی به تۆماركردنی خاڵی زۆر نادات و به لایه‌وه گرنگ نییه چۆن له یارییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
جه‌یمس رایگه‌یاند، كاتێك ئه‌وه‌ی پێویسته له ناو یاریدا پێشكه‌شی بكات، نه‌توانێت بیكات، واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
جه‌یمس له كۆتایی وه‌رزی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ی دا واز له یاریكردن ده‌هێنێت، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت وازناهێنم، ئه‌گه‌ری هه‌یه نزیكه‌ی 50 ملیۆن دۆلاریش له وه‌رزی نوێ‌دا وه‌ربگرێت.