دیمه‌نێك له‌ده‌ستپێكردنى پڕۆگرامه‌كه له شه‌قڵاوه.. وێنه: راگه‌یاندنى قایمامییهت
نەخۆش هەبووە بە خۆی نەزانیوە
شه‌قڵاوه ده‌یه‌وێت له “هۆشیاریی ته‌ندروستى”دا جیاواز بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رێگه‌ى پڕۆگرامی پشکنینی ساڵانە، وه‌ك هه‌ڵمه‌تێك له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه، به خۆڕایی پشكنین بۆ هاوڵاتیان كرا‌و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كانى دیکە جیاوازبن، قایمقامى شه‌قڵاوه‌ش ده‌ڵێت، ئێمه له‌و پڕۆگرامه‌دا ده‌ستپێشخه‌رین و هیوادارین گشتگیر بكرێت.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك بوو له شه‌قڵاوه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ته‌ندروستییه جێبه‌جێ كرا، تێیدا زیاتر له 700 كه‌س له ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زى جیاواز پشكنینان بۆ كرا و باش و خراپی ته‌ندروستیان بۆ ده‌ستنیشان كرا.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له ناو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شه‌قڵاوه به‌ڕێوه‌چوو، پشكنینه‌كانیش بۆ ده‌ستنیشانكردنى هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان بوو.
كاروان كه‌ریم خان، قایمقامى قه‌زاى شه‌قڵاوه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌یان له شه‌قڵاوه ده‌ستپێكردووه و لایه‌نى ئه‌رێنێ زۆرى هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌ندروستیى هاوڵاتیان.
وتیشی “ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كه پشكنینیان بۆ كراوه نه‌یانزانیوه نه‌خۆشیان هه‌بووه، نه‌خۆشیه‌كانیش ترسناك بوون، له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه و تالاسیمیا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ى تایبه‌ت بوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لى هه‌ولێریان كردوون، كه تایبه‌ته به نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه.
ئاشكراشی كرد، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یاندا 746 كه‌س سوودمه‌ندبوون.
قایمقامى شه‌قڵاوه به پێویستى زانى ئه‌و پڕۆگرامه ته‌نیا له شه‌قڵاوه جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ڵكو ببێته پڕۆگرامێكی گشتگیر و له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت.
وتیشی “داوا له حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌م پڕۆگرامه وه‌ك هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانى له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه جێبه‌جێ بكات و به ته‌نیا له سنوورى قه‌زاكه‌مان نه‌مێنێته‌وه”.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و هه‌ڵمه‌ته وه‌ك كولتوورى خۆپارێزى فراوان بكرێت، چونكه قایمقام پێی وایه “ده‌بێته هۆكارێكیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان”.