ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ چیای گۆیژه‌ كه‌وته‌وه‌

+964
دیلان محەمەد

كەمێك پێش ئێستا ئاگرێك لە شاخی گۆیژە كەوتەوە و تا ئێستا ئاگرەكە بەردەوامە.

ئاگرەكە بەشێك لە چیای گۆیژەی گرتوەتەوە، بەشێكی زۆر لە چیای هەڕوتە كە دەكاتە سەر تونێلی پێشڕەو ئاگری گرتووە.

چیای هەڕوتە بەتەنیش شاخی گۆیژەوەیە، شاخەكە پڕە لە داری مازو بەڕوو سنەوبەر، پوش و پەڵاشێكی زۆری لێیە، داری جیاوازی لێێە.

ئێستا ئاگرەكە كۆنترۆڵنەكراوە وسێ تیمی بەرگری شارستانی سلێمانی سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد