دوکانێکی جوملە فرۆشی لە خانەقین بە تەواوی سووتا

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

کاتژمێر 2:45 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوکانێک لە گەڕەکی پاشا کۆپری لە خانەقین گڕیگرت و سووتا، دووکانەکە بە ساندویچ پنڵ دروست کراوە و بەهۆی سووتاندنی زبڵ و خاشاک لە پشتیەوە ئاگر گەیشتووەتە دووکانەکە و زیانێکی مادی زۆری پێگەیشتووە.

دوابەدوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستپێکردووە.

مستەفا ئەیاد، خاوەنی دوکانە سووتاوەکە بە 964ـی وت، نازانن جارێ قەبارەی زیانەمادییەکان چەندە، بەڵام دوکانەکەی بەتەواوەتی سووتاوە و هیچی بۆ دەرنەچووە.

وتیشی، دوکانەکەی کۆگایەکی جوملە فرۆشتن بووە و خواردنەوە گازییەکان و پاککەرەوە و بابەتی تری تیادا فرۆشتووە،

بە قسەی بەرگری شارستانی بێت لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگر لە پشتی ئەو دوکانە کراوەتەوە و دواتر تەشەنەی کردووە و دوکانی ئەو هاوڵاتیەی سووتاندووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی