خانەقین چاوەڕێی 21 پرۆژە دەکات

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

پارێزگای دیالە بڕیاریداوە 21 پڕۆژەی نوێ بۆ خانەقین ئەنجام بدرێت و قایمقام دەڵێت، بەم نزیکانە دەست بە پڕۆژەکان دەکرێت.

ئەو پڕۆژانەی بڕیاریان لێدراوە، قیرتاوکردن، دروستکردن و چاککردنەوەی سیستمی ئاوەڕۆ و نوێکردنەوەی یاریگەی خانەقین و چەندین پڕۆژەی دیکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، دلێر حەسەن سایە، قایمقامی خانەقین بۆ 964 قسەی کرد و وتی، “فەرمانگەکانی خانەقین لە کۆبوونەوە داواکاری و پێویستییەکانیان خستەڕوو، دواتر داواکاریەکانمان نارد بۆ پارێزگای دیالە و وەڵامی ئەرێنیمان وەرگرتەوە”.

بە گوێرەی زانیارییەکان، تێچووی هەموو پڕۆژەکان لەسەر هەردوو سندوقی پەرەپێدانی هەرێمەکان و سندوقی بونیادنانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی تیرۆر دەبێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی