گەڕەكەكانی هەریر كێشەی ئاویان هەیە و سێ بیریشان بۆ لێدەدرێت
964+
كوردستان ئەحمەد
چەندین گەڕەكی ناحیەی هەریر كێشەی ئاویان هەیە، تیمێكی ئاوی هەلێر سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن و رەزامەندیش دراوە سێ بیری نوێ لێبدرێت.
لە ناحیەی هەریر شەش بیر هەیە، نزیكەی چوار بیریان وشكیان كردووە، وا بڕیارە لە سنوری پارێزگای هەولێر 43 بیر لێبدرێت و لەو ژمارەیەش سێ دانەیان دەكەوێتە ناحیەی هەریرەوە.
شیروان جەلال بەگ، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە964ی وت، بەشێكی زۆر لە گەڕەكەكانی هەریر بەتایبەتی لە سەرەوە بەشی موجەمەعە كێشەی ئاویان هەیە، ئێستا تیمێك لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی هەولێر سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەن بە شێوەیەكی بنەڕەتی و وا بڕیارە سێ بیری نوێش لێبدرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئاو.
ھەریر یەکێکە لە شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، دەکەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە، لە پارێزگای ھەولێر.،ژمارەی دانیشتووانی ناو شارۆچکەی ھەریر نزیکەی 22 هەزار کەسە و ژمارەی دانیشتووانی گوندەکانیشی نزیکەی 92 هەزار کەسە، رووبەرەکەی 560 کم دووجایە و نزیکەی ٩٩ گوندی ھەیە، دەشتی ھەریر یەکێکە لە دەشتە بەناوبانگەکانی سنوری پارێزگای هەولێر.