بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێم لە سەرەی وەرگرتنی بەنزیندا. وێنە/فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم
حکومەت: لیترێک نەوت بۆ عێراق ٤٥٠ و بۆ هەرێم ٧٥٠ دینارە
وتیشی، “دەبێت هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بزانن کە چۆن حکومەتی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.”
بە وتەی جوتیار عادل، حکومەتی هەرێم ساڵی رابردوو نزیکەی نۆ ملیار دیناری داوە بە حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی نەوت، بەڵام “نە نەوتەکەیان ناردووە و نە پارەکەشیان گەڕاندووەتەوە.” بەپێی دوایین ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا ١٦٩ هەزار و ٩١٩ خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕی ٧٠ ملیار دینار بۆ کڕینی نەوتی سپی تەرخانکردووە و پاڵپشتیی حکومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێک دەگاتە ٦٥% و هاوڵاتیان تەنیا لە ٣٥% نرخەکەی دەدەن.