ته‌له‌فریك و شوێنه‌واره‌كانى چیاى گارە سه‌رنجى گه‌شتیاران راده‌كێشێت
964+
هەژین فەتاح
نوسه‌ر و لێكۆڵه‌رێك به 964ـى وت، شوێنه‌واره‌كانى چیاى گاره له داهاتوودا ده‌بنه جێی سه‌رنجى گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌كان.
نه‌زیف محه‌مه‌د، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر ده‌ڵێ “دواى ساڵى 1988 سه‌دام حوسێن هاته سه‌ر چیاى گارا و قه‌سر و سێ ئه‌شكه‌وتى دروستكرد، ئێستا ئه‌و شوێنه وه‌ك شوێنه‌وارى سه‌دام ماوه‌ته‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، گه‌ر شوێنه‌واره‌كان نۆژه‌نبكرێنه‌وه و پڕۆژه‌ى ته‌له‌فریكه‌كه‌شى ته‌واو بكرێت، سه‌رنجى ته‌واوى عه‌ره‌به‌كان له وڵاتانى عه‌ره‌بى راده‌كێشت.
پڕۆژه‌ى ته‌له‌فریكه‌كه‌ى ئه‌و چیایه، له ساڵى 1987 ده‌ستپێكرد و دواتر كاره‌كانى وه‌ستاوه. چه‌ندین ناوچه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
لە چیای گارەوه بۆ گاروکی و پاشان بۆ هاوینه‌هوارى ئینشکێ و له‌وێشه‌وه بۆ چیای مەتین.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش لە چیای گارەوه بۆ سەنتەری ئامێدی و پاشان بو هوتێلی سەرسنگ هاوینه‌هه‌واره‌كانى سۆلاڤ و ئینشکێ و چیای مەتین
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن