دیمەنێك لە كۆچبەرەكان لە نێوان سنوری توركیا و یۆنان. وێنە: رۆیتەرز
هیچ كوردێكی تێدانییە
لە كەناراوەكانی یۆناندا 20 كۆچبەر رزگار كران
964+
كوردستان ئەحمەد
لە كەناراوەكانی نێوان توركیا و یۆنان 20 كۆچبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی یۆنانەوە رزگاركران.
لە چەند بەلەمێكی بچووكی گواستنەوەی پەنابەراندا لە سنووری شارۆچكەی داتچا لە پارێزگای موگلا، كۆچبەرەكان رزگاركراون، کە زۆربەیان خەڵكی لیبیا و ناوچە كانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.
ئاژانسی رۆیتەرز لە بارەی كۆچبەرەكانەوە نووسیویەتی، ئێستا كۆچبەرەكان لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و بە دوای قاچاخچییەكەدا دەگەڕێن.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لووتكە، بە 964ی وت، هیچ كۆچبەرێكی كورد لە ناو ئەو 20 كۆچبەرانەدا نەبووە و لە دوو هەفتەی رابردوودا هیچ كۆچبەرێكی كورد ئەو رێگەیەی بۆ ئەوروپا بەكارنەهێناوە .
بە پێی رێككەوتنێك كە لەنێوان یۆنان و توركیادا هەیە، هەر كۆچبەرێك لە سنوورەكەدا دەستگیربكرێت دەگەڕێنرێتەوە بۆ توركیا و رادەستی سوپای ئەو وڵاتە دەكرێت.