هێرۆ هەواڵی گەرماشی لایە

توانای بیستن بۆ 50 منداڵ گەڕایەوە

964+

ژووری هەواڵ

-بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئەمڕۆ شەممەوە تا چەند رۆژێکی دیکە تینی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزێت.

-تیمێکی پزیشکی ئەمریکی بەبێ بەرامبەر چارەسەریان بۆ 50 منداڵی کەمبیست لە سلێمانی کرد و توانای بیستنیان بۆ گەڕاندنەوە.

-زیاتر لە دوو هەفتەیە حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی بۆ گەنمی ئەمساڵی جوتیاران نەناردووە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “بەم نزیکانە پارەیەکی زۆر دێت”.

-دادگای باری کەسێتی 4ـی سلێمانی بڕیارێکی بۆ سکاڵاکارێک دەرکردووە، کە دەتوانێت نەوەکانی ببینێت لە کاتێکدا دایک و باوکی جیابوونەتەوە. پارێزەرێک دەڵێت، بڕیارەکە تازەیە و پێشتر رێگە بەو یەکتربینینە نەدراوە.

-بەم هاوینە لە گوندێکی دەڤەری باڵەکایەتی کوڕ و نەوە و برازا و خزمەکانی هەموویان لە مام عومەر کۆبوونەتەوە و بە هەرەوەزی دەغڵودانەکەی بۆ دەدوورنەوە.

جا بەهۆی سەختی و مەیلانی زەویە چێندراوەکەیەوە، بە داس و مەڵغان نەبێ دروێنەی گەنمەکەی ناکرێت.

لە کۆمێنتەکاندا تەماشای بکەن چێژی لێدەبینن.