فایناڵی یۆرۆی لاوان لە نێوان ئیسپانیا و ئینگلتەرا دەکرێت. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2023 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئه‌مڕۆ ئێواره كاتژمێر 07:00 یاریی كۆتایی خولی وڵاتانی ئه‌وروپا “یۆرۆی 2023” بۆ ئاستی لاوان له جۆرجیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریی كۆتایی له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئینگلته‌را و ئیسپانیا له یاریگه‌ی باتۆمی ده‌كرێت.
له قۆناغی پێش كۆتاییدا ئینگلته‌را له ئیسڕائیلی برده‌وه، ئیسپانیاش له ئۆكراینا.
پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆی 2023 بۆ تیپه‌كانی ته‌مه‌ن ژێر 21 ساڵان، به به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده له رۆمانیا و جۆرجیا له 21ی حوزه‌یران ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت.