گۆرەپان و مەیدانی لاوان لە سلێمانی دەستی پێکرد

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی لاوانی کوردستان، لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد.

لە ژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان، لەسەر یاریگای کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی، پاڵەوانێتی لاوانی یانەکانی کوردستان بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان دەستی پێکرد.

بەشدار ئەحمەد، سکرتێری فیدراسیۆنی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، دوای دەستبەکاربوونی ئەندامانی نوێ، پلانەکان بۆ ئەوەن کە خول و پاڵەوانیەتی جۆراوجۆر بۆ یاریزانانی کوردستان رێکبخرێت.

وتیشی، ئەم پاڵەوانیەتییەیان کردوەتەوە بۆ ئاستی لاوانی کوڕان و کچانی یانەکانی کوردستان و لە داهاتووشدا بڕیارە بۆ ئاستی پێشکەوتوان پاڵەوانیەتی ئەنجام بدرێت.

پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی لاوانی یانەکانی کوردستان کە پءنج یانەی کوران و چوار یانەی کچان بەشدارن، ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و یاریزانان لە 18 یاری جۆراوجۆردا رکابەری بەدەستهێنانی مەدالیا دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی