مانگی تەمموزە و لە کوێستانەکان بە داس گەنم دەدوورنەوە
964+
ئاسۆ وەرتی
رۆژ رۆژی هەرەوەزییە بۆ دەغڵودانەکەی مام عومەر. کوڕ و نەوە و برازا و خزمەکانی هەموویان هاتوون بە فریادیەوە.
بەهۆی سەختی و مەیلانی زەویە داچاندراوەکە، بە داس و مەڵغان نەبێ دروێنەی گەنمەکەی ناکرێت.
لە زۆربەی گوندەکانی کوردستان بەتایبەت دەڤەری باڵەکایەتی ئیش و کارەکانی گوند بە هەرەوەزی دەکەن.
گەنجانیش بەشدارن بە کۆکردنەوە و دروستکردنی باقە گەنم لەدوای مەڵغانچییەکان.
لەکۆتایدا گەنمەکەیان تەواو کرد و هەمووان بەیەکەوە نانی نیوەڕۆیان خوارد.
ئەمساڵ مام عومەر گەنمەکەی دوورایەوە و بۆ ساڵی ئایندهش خوا کەریمه.