شارەوانیی سلێمانی - وێنە: شارەوانیی سلێمانی
شارەوانی سلێمانی قەرزەکانی بە قیست وەردەگرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەوانەی قەرزداری شارەوانی سلێمانین دەتوانن لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە سەردانیان بکەن و قەرزەکەیان بکەن بە قیست، بە مەرجێک 25%ـی قەرزەکەیان پێشەکی بدەن.
قەرزەکان ئەوانە دەگرێتەوە کە گرێبەستن لەگەڵ شارەوانی یان کرێن.
شارەوانی سلێمانی قەرزەکەیان بە پێنج قیست و لە ماوەی یەک ساڵدا لێوەردەگرێتەوە.
“ئەو کارە بۆ هاوکاری ئەوانەیە قەرزدارن و بۆ زیاتر کۆکردنەوەی داهاتیشە لە شارەوانی سلێمانی”، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی وای بە 964 وت.
وتەبێژەکەی شارەوانی ژمارەی قەرزدارەکان و بڕی ئەو قەرزەی لایانە ئاشکرا ناکات.