رێکخراوی GIZ جێبەجێیان دەکات

دەستەی ژینگە پەرە بەو پڕۆژانە دەدات لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوا دەگونجێن

964+

پێشەوا محەمەد

رێکخرای GIZـی ئەڵمانی داوای لە دەستەی ژینگەی هەرێم کردووە چەند پڕۆژەیەکیان لە بووارەکانی پیشەسازی، گواستنەوە و وزە پێشکەش بکەن، کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بگونجێن.

دەستەکە دوێنێ چوارشەممە 5.7.2023 لەگەڵ نوێنەری چەند وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەی کردووە بۆ ئامادەکردنی پرۆژەکان و پێشکەشکردنیان بە رێکخراوەکە.

رەزا خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، رێکخراوە ئەڵمانییەکە پرۆژەکان جێبەجێ دەکات بەو مەرجەی نەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە و لەو جۆرانە بن کە بە دۆستی ژینگە دادەندرێن.

وتیشی، “گفتوگۆ کراوە و وەزارەتەکان راسپێردراون پیشنیاری پڕۆژەکانیان لەو بووارانەدا بدەن بە دەستەی ژینگە”.