لەمەودوا تەنیا پشکنینی "تاقیگەی ناوەندی" کاری پێ دەکرێت و سەرپێچێکار سزا دەدرێت
پشکنینی ناو مەلەوانگەکان قەدەغە کرا
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەناو مەلەوانگەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، قەدەغە کرا و لەمەودوا دەبێت تەنیا لە “تاقیگەی ناوەندی” پشکنین بۆ بەشداربووان بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی دەرکەوت پارەی خەیاڵی لە هاوڵاتییان وەرگیراوە.
خاڵس ئەنوەر، سەرۆکی یەکێتیی یارییە ئاوییەکانی عێراق – لقی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، سکاڵای زۆریان بەدەست گەیشتووە کە مەلەوانگەکان نرخی پشکنینی نەخۆشییە گوازراوەکانیان بەچەند هێندە لەسەر هاوڵاتیان هەژمار کردووە؛ پشکنینێک لە دەرەوە بە 10 هەزار دینارە، بەڵام ئەوان 50 هەزار دیناریان وەردەگرت.
وتیشی، هەر مەلەوانگەیەک پابەند نەبێت راستەوخۆ رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و داواشی لە هاوڵاتیان کرد لە بوونی هەر حاڵەتێکدا ئاگاداریان بکەنەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر