سەنتەری نەخۆشییەکانی گورچیلە لە دهۆک - وێنە: socialmedia
لە شاری دهۆک بووە
کیسێکی زیاتر لە حەوت کیلۆیی لەسەر گورچیلەی نەخۆشێک لابرا
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
لە سەنتەری نەخۆشییەکانی گورچیلە لە شاری دهۆک کیسێکی زیاتر لە حەوت کیلۆیی لەسەر گورچیلەی نەخۆشێک لابرا.
نەخۆشەکە لە شاری موسڵەوە سەردانی ئەو سەنتەرەی کردبوو، دوای سۆنەر هەست بە کیسەکە دەکرێت.
کێشی کیسەکە 7.4 كیلۆگرام بوو و درێژییەکەی 35 سانتیمەتر بوو.
شاکر سەلیم بالندی، بەڕێوبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی گورچیلە لە دهۆک بە 964ـی وت، “ئەم حاڵەتانە زیاتر بە هۆکاری بۆماوەیی دروست دەبێت، زیاتریش لە تەمەنی 30 بۆ 40 ساڵیدا دەردەکەوێت”.
وتیشی، “لە حاڵەتی لابردنی ئەو کیسەدا گورچیلەکەشی پێوە لادەبرێت و وا بڕیارە 1.8.2023 گورچیلە بۆ ئەو نەخۆشە بچێندرێتەوە”.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد