هەڵمەتی هۆشیاری دەستیپێکرد

تەقینەوەی مین بووە هۆی سووتانی 400 دۆنم زەوی

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

تەقینەوەی مین لە گوندی ئارەزوری سنووری ناحیەی ناڵپارێز، بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی فراوان و سەدان دۆنم زەوی سووتان.

ئاگرەکە 400 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی لە ناوچەکە سووتاندووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهاوکاری دانیشتوانی گوندەکانی ئاروزەر و دەرەمیانە و بادانە توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

ئێستا پۆلیسی دارستانی سلێمانی، بۆ رێگریکردن لە کەوتنەوەی ئاگر لە ناڵپارێز، هەلمەتێکی هۆشیارکردنەوەیان دەستپێکردووە و بە هەڵواسینی نوسرا رێنمایی گەشتیاران و دانیشتووانی سنوورەکە دەکەن.

لە نوسراوەکەدا ژمارەی تەلەفونی خۆیان داناوە و داوا دەکەن لە هەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ئاگادار بکرێنەوە.

ناڵپارێز شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی.