سایلۆی رانیە: لە دوای هەفتەیەکی دیکە کەس گەنم نەهێنێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

سایلۆی رانیە جوتیارانی سنوورەکەی ئاگادار دەکاتەوە تەنیا هەفتەیەک ماوە بۆ وەرگرتنی گەنم، لە دوای ئەو وادەیە گەنم لە کەس وەرناگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، سایلۆی رانیە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە رێکەوتی 10.7.2023 کۆتایی بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

“لە دوای ئەو رێکەوتە هەر جوتیارێک گەنمەکەی بهێنێت لێی وەرناگیرێت و خۆی بەرپرسیارە”، سایلۆی رانیە وا دەڵێت.

دەشڵێت، ئەوانەی تا ئێستا گەنمەکەیان رادەست نەکردووە لە سایلۆکە، رەسیدیان هەیە، با بەزووترین کات گەنمەکەیان بهێنن، بۆ ئەوەی بتوانین پێش ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم کۆتایی پێبێت، گەنمەکەیان لێوەربگرین و زەرەدمەند نەبن .

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم بە 964ی وت، تا ئێستا جوتیاران نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمیان بردووەتە سایلۆکان و بەغدا 68 ملیار دیناری ناردووە.