ئامارى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ
كۆیه: 315 رووداوى جیاواز زیاتر له یه‌ك ملیار دینار زیانى گه‌یاندووه
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
بەرگریی شارستانی کۆیە دەڵێت، سووتانی ماڵ و دوکانی هاوڵاتیان کەمی کردووە، بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو.
عەمید گۆران ئەحمەد سماقه، بەڕێوەبەڕی بەرگریی شارستانی کۆیە بە 964ـی راگه‌یاند “لە شەش مانگی رابردوودا، 228 شوێنی جیاجیا له پووش و پاوان سووتاون، به‌راورد به ساڵى پار ئه‌و رووداوانە به رێژه‌یه‌كی زۆر زیادى كردووه كه 20 حاڵه‌ت بووه”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش كه 964 له بەرگری شارستانیی کۆیەى وه‌رگرتووه، رووداوەکان لە شەش مانگی ساڵی رابردوو و شەش مانگی ئەمساڵ، بەم شێوەیە بوونه:
سووتانی ماڵ و دوکان : ساڵی پار 28 شوێن، ئەمساڵ 17 شوێن.
سووتانی خۆل و خاشاک: ساڵى پار شه‌ش جار، ئه‌مساڵ 21 جار.
سووتانی ئۆتۆمبێل و وەرگەڕان: ساڵى پار 22 حاڵه‌ت ، ئه‌مساڵ 14 حاڵه‌ت.
سووتانی پۆش و پاوان: ساڵى پار 20 حاڵه‌ت، ئه‌مساڵ 228 حاڵه‌ت.
رزگارکردنی هاوڵاتی له رووداوى جیاجیا : ساڵى پار سێ كه‌س، ئه‌مساڵ سێ كه‌س .
سووتانی گەنم و جۆ: ساڵى پار حه‌وت شوێن، ئه‌مساڵ 12 شوێن.
سووتانی مەوادی کارەبا و محاویلە: پارساڵ حه‌وت حاڵه‌ت ، ئه‌مساڵ شه‌ش حاڵه‌ت.
سووتانى ره‌ز و باغ : ساڵى پار شه‌ش شوێن، ئه‌مساڵ پێنج شوێن.
لافاو: ساڵى پار پێنج جار، ئه‌مساڵ چوار جار.
سووتانی کارگەی رۆن: ساڵى پار یه‌ك شوێن، ئه‌مساڵ یه‌ك شوێن.
برینداربوون به هۆكارى جیاواز: ساڵى پار 14 حاڵه‌ت، ئه‌مساڵ چوار حاڵه‌ت.
به پێی ئه‌و ئامارانه کۆی گشتیی رووداوەکان له سنوورى قه‌زاى كۆیه 315 رووداو بوونه، زەرەر و زیانی ئه‌و رووداوانه‌ى ئه‌مساڵیش، به یه‌ك ملیار و 134 ملیۆن و 797 هەزار دینار مه‌زه‌نده كراوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن