پۆلیسێکی بەرگری و فریاکەوتن درایەبەر چەقۆ

964
کاروان ساڵحی ، کەرکوک
بەهۆی شکاندنەوە سەر یەکتر بە ئۆتۆمبێل، پۆلیسێکی بەرگری و فریاکەوتن دەدرێتە بەر چەقۆ .

ئەمڕۆ یەکشەممە  2.7.2023 لەسەر رێگای کەرکوک – قەرەهەنجیر و بە دیاریکراوی نزیک گوندی چیمەن، بە هۆێ شکاندنەوە سەریەکتر، شۆفێری دوو ئۆتۆمبێل دەبێتە شەڕیان و بەو هۆیەوە یەکێک لە شۆفێرەکان بەر چەقۆ دەدرێت.

سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ی وت، دوای گەێشتنی ئەو بریندارە کە شوێنی  چەقۆ بە جەستەیەوە بوو، دەستبەجێ سەری بە حەوت تەقڵ دوورایە و و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە ،
سەرچاوەیەک نزیک لەو پۆلیسە بە 964ی وت، ئەو کوڕە بە تەنیا بووە و ئەوانەی دیکە ژمارەیان زیاتر بووە، سێ ئۆتۆمبێلیان پێ بووە و دابەزیوون و بەر چەقۆیان داوە، بڕیارە براکانی بریندارەکە لە بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر سکاڵا تۆمار بکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا