جوتیاران بە ئەنقەست زەویەكە دەسوتێنن
جاڕەكان سووتێنران بۆ ئەوەی بكرێن بە مەرەزە و ماش و شمڵی
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
لە دەشتی شارەزوور، ژمارەیەک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کە سووتێنرابوون، بە گلێدەر رادەماڵدرێن بۆ بەرهەمی نوێی ئامادە دەكرێن.
ئێستا كاتی چاندنی مەرەزە و كونجی و ماش و شمڵیە، زەوییەكانی شارزوور بە تایبەتی ئەوانەیان كراون بە گەنم و جۆ، یەكەودە بۆ ئەو سێ بەرهەمە دەیبڕێت
ئەو زەوییانەی پووش و جارێ تێدا بێت، بە کەڵکی بەرهەمی نوێ نایەن، بۆیە هەندێک لە جوتیارەکان زەوییەکانیان دەسووتێنن، تا ئەو رێگرییەی هەیە بۆ بەرهەمی نوێ لایببەن.
رۆژی یەکشەممە 2.7.2023 ئیدریس محەمەد، جوتیار لە دەشتی شارەزوور بە 964ی وت، “بەشێک لە سووتانی جار و زەوییە کشتوکاڵییەکانی گەنم بەدەستی ئەنقەست بوو”.
ئەو جوتیارە کە بەدەم گلێدەرەوە سەرقاڵی راماڵینی جاڕە سووتاوەکە بوو، وتی، ئێستا و تا 5.7.2023 وەختی چاندنی مەرەزەی برنج و تا 15.7.2023 وەختی چاندنی ماش و کونجیی وشمڵیە.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد