ئۆفساید” گۆڕا و فیفاش ره‌زامه‌ندیی دا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ “فیفا” ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر یاسای نوێی “ئۆفساید” له‌ یاریی تۆپی پێ دا.

یاساكه‌ هێشتا به‌ گۆڕانكارییه‌وه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا باری ئۆفساید به‌ جۆرێك ده‌بێت، یاریزان ده‌بێت ته‌واوی جه‌سته‌ی له‌ پێش دوایاری تیپی به‌رامبه‌ر بێت، ئینجا ده‌كه‌وێته‌ ئۆفساید، نه‌ك وه‌ك ئێستا، كه‌ به‌شێكی جه‌سته‌ی له‌ پێش بێت به‌ ئۆفساید هه‌ژمار ده‌كرێت.

بڕیاره‌ “فیفا” یاسا نوێیه‌كه‌ی ئۆفساید له‌ هه‌ندێك له‌ یارییه‌كانی خوله‌كانی سوێد، هۆڵه‌ندا و ئیتالیا جێبه‌جێ بكات، پێش ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رجه‌م خوله‌كانی جیهاندا بێته‌ جێبه‌جێكردن.

ئارسین ڤینگه‌ر راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسیناڵ، كه‌ ئێسته‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشخستنی تۆپی پێیه‌ له‌ فیفا، ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی له‌ یاسای ئۆفساید داهێناوه‌.