لە دوو رۆژی جەژندا 30 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
لە دوو رۆژی یەکەمی جەژنی قوربان نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر کە زۆرینەیان هی پارێزگاکانی باوەڕاست و خوارووی عێراقن.
تەنیا لە دوو رۆژی یەکەمی جەژندا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای هەولێر کردووە و پلانیش ئامادەکارییە بۆ پێشوازی لە 100 هەزار گەشتیار.
نەریمان فازڵ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەولێر بە 964ـی وت “بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوینەهەوار و ناوچەی گەشتیاری هەن، گەشتیاران بە گروپ و کۆمەڵ روو لە هەولێر دەکەن، هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار زۆر باشە و پێشبینیکراو بوو، لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەکە زیاتریش دەبێت”.
دەشڵێت: ئەو پلانەی لە رۆژانی پێش جەژن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە هەولێر دانراوە تا ئێستا بەبێ کێشە بەڕێوەچووە و کەس سکڵای نەبووە و هیچ شوێنێکیش سزا نەدراوە.
پێدچوونەوە: فەرمان سادق