+964
ئاسۆ وەرتی
گەشتیارێكی زۆر لە ناوخۆ و خواروی عێراقەوە سەردانی سەیرانگای بێخاڵیان كردووە.
گەشتیارەكان لە ناو ئاوەكەدا مەلە دەكەن، سێڵفی دەگرن و دەستە دەستە دەچنە ئاوەكەوە و شەڕە ئاو دەكەن.
بەشێكی زۆریان لە ناوچەكانی خوارووی عێراقەوە سەردانی ناوچەكەیان كردووە، دەڵێن كەشێكی لە بار و خۆشی هەیە.