ژمارەیەک هاوڵاتیانی لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی ئاینی لە مەککە _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
ساغکردنەوە: ئەمڕۆ هیچ حاجییەکی کوردستان کۆچی دوایی نەکردووە
+964
شۆڕش هەرکی — هەولێر
دوا ئەوەی وابڵاوکرایەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.6.2023 حاجییەکی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کردووە.
964 پەیوەندی کرد بە، هەریەکە لە نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم و شێخ نیاز نەقەشبەندی بەڕێوەبەڕی حەج و عومرە کرد، هەردووکیان هەواڵەکەیان رەتکردەوە و بە 964یان وت: تەنیا دوێنێ حاجییەکی کوردستان بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە، ئەمڕۆ هیچ حاجییەکی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستنەداوە.
تا ئێستا سێ حاجی هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا