دیمەنێک لە پاڵاوگەی کەربەلا. وینە: ئاژانسەکان
نۆبەرەی بەنزینی پاڵاوگەی کەربەلا ئۆکتانی 97ـە
964+
فەرمان سادق
پاڵاوگەی کەربەلا بە ئۆکتانی 97 بەنزینی بەرهەمهێنا و چاوەڕوانیش دەکرێت داهاتی ساڵانەی بگاتە پێنج ملیار دۆلار.
ئەمرۆ چوارشەممە 28.6.2023، بەشێوەیەکی فەرمی پاڵاوگەی کەربەلا دەستی بە پاڵاوتنی بەنزین کرد و بەنزینە نۆبەرەکەشی ئۆکتانی 97ـە.
چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو پاڵاوگەکە بە هەموو توانایەوە، واتە 100% بکەوێتە کار و بەنزین بەرهەم بهێنێت.
عائد جابر عومران، بەڕێوەبەری کۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەڕاست رایگەیاند، دۆخەکە بەو ئاراستەیە دەڕوات کە پلانی بۆ دانرا بوو، بەرهەمەکەش لە بازاڕی عێراقدا دەفرۆشینەوە.
دەشڵێت: چاوەڕێ دەکرێت داهاتی پاڵاوگەکە لەنێوان چوار بۆ پێنج ملیار دۆلار داهات بۆ گەنجینەی گشتی لە هاوردەکردنی بەنزین بگەڕێنێتەوە.