بەراوردەکە هی پێنج مانگە

هەناردەی تورکیا بۆ عێراق 9% کەمی کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هەناردەی تورکیا بۆ عێراق 9% کەمی کردووە لەچاو پێنج مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو.

قەبارەی هەناردەی تورکیا لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا چوار ملیار و 688 ملیۆن و 435 هەزار دۆلار بووە.

مانگی پێنج زۆرترین هەناردەی تورکیای بۆ عێراق کراوە، کە بڕی یەک ملیار و 11 ملیۆن و 307 هەزار دۆلار بووە.

دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو بڕی پێنج ملیار و 110 ملیۆن و 394 هەزار دۆلار بووە.