ئەگەر ئاوتان نییە پەیوەندی بکە
بزانە گەڕەكەكەت سەر بە چ شارەوانییەكی هەولێرە
+964
كوردستان ئەحمەد
هەولێر بەسەر شەش شارەوانیدا دابەش بووە، هەر شارەوانییەك لە چەند گەڕەك و ناوچەیەك پێكدێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چەند ژمارەیەكی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت لە هەر گەڕەكێكی شارەكەدایت ئەگەر كێشەی ئاوت هەیە پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بكە بۆ ئەوەی ئاوت پێبگەیەنین.
سیامەند كەریم، وتەبێژی شارەوانیی هەولێر، بە964ی وت، لە جەژن و بۆنەكاندا ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی ئاو بگەیەنینە تەواوی گەڕەك و كۆڵان و ماڵەكان بە پێی سنووری شارەوانییەكان.
شارەوانیی یەك لە هەولێر، كە دەكاتە شەست مەتری، ئەو كەسانەی كە ماڵیان لەسەر شەست مەترییە ئەگەر كێشەی ئاویان هەیە، دەتوانن پەیوەندی بكەن بەم ژمارەیەوە بۆ ئەوەی كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكرێت.
دابان محەمەد و دیار جەبار لە شارەوانی یەك دانراون هەركەس كێشەی هەیە دەتوانێت پەیوەندی بە ژمارەكەیانەوە بكات، )07515250001-07515260001(ە.
شارەوانیی دوو كە بریتییە لە چەند گەڕەك و كۆڵانێك لە سەرەتای چل مەترییەوە لە نزیك ئەبوشەهابەوە تا دەگاتە سەد مەتری نزیك پاركی پێشمەرگە.
هەركەس لەو شوێنە كە كێشەی هەیە پەیوەندی بكات بە ئەندازیار رابەر حسێن و بەشدار مستەفا
بەم ژمارانە)07515250002-075152600020(ە
شارەوانیی سێ كە لە گەڕەكی شێخ ئەحمەدەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە جادەی سەد مەتری لە نزیك فاملی مۆڵ، هەركەس كێشەی هەبوو پەیوەندی بكات بەم ژمارەیەوە
ئەندازیار شوان بەكر، ئەحمەد عەبدوڵا، )07515250003-07505260003(ە .
شارەوانیی چوار لە پاركی گلكەندەوە دەستپێدەكات تا گەڕەكی فەرمانبەران، لەم گەرەكانە هەر كەس كێشەی ئاوی هەبوو دەتوانێت پەیوەندی بكات بە ئەندازیار بێستون یاسین و وشیار لەتیف بەم ژمارانە)07515250004-07515260004(ە.
شارەوانیی پێنج كە بریتیە لە چەند شوێنێك لە نزیك مەعرەزەكان لەسەر سەد مەتری تا دەگاتە گەڕەكی رووناكی ئەگەر كێشەی ئاویان هەبوو پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بكەن، عەبدوڵا مەجید07515250005 و روپێو سامان 07515260005
شارەوانیی شەش كە دەكاتە ناوچەكانی ئەودیو 100 مەتری لەلای مەعرەزەكانەوە تا دەكاتە 120مەتری لە سنووری سەرەوە، ئەگەر كێشەی كارەباتان هەبوو پەیوەندی بەم ژمارانەوە بكەن، ئەندازیار عەبدولوەهاب و مەساح رێكان، بەم ژمارانە)07515250006-07515260006)ە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی شارەوانیی هەولێر بڵاویكردوەتەوە لە هەر گەڕەك و كۆڵانێك كێشەی ئاو هەبوو، دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارانەوە بكەن.