خۆشناو: هەولێر بۆ جەژن پێشوازیتان لێدەكات

+964

ئومێد خۆشناو دەڵێت، ئامادەكاری تەواوەتیان بۆ پێشوازی لە میوانەكان كردووە و میوانخانە و چێشتخانەكان كراونەتەوە، لە بازگەكانیشدا پێشوازی گەرم لە گەشتیاران دەكرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئەم ئێوارەیە وتی، لە بازگەی شێراوە تیمەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گوڵ و شیرینی پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن و رۆتینانەتاكان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران كەمتر دەكرێنەوە.

تیمەكان گەڕاون هۆتێل و چێشتخانە و میوانخانەكان بە تەواوی ئامادەن و پشكنیننیان بۆ كراوە، هەولێر جێگەی هەموو گەشتیارێكی تێدادەبێتەوە”، ئومێد خۆشناو” وای وت.

ئومێد خۆشناو وتی، لە تەواوی بازگەكانی هاتنەناو شاری هەولێرەوە هەموو ئامادەكاریەك كراوە و پێشوازی لە هەموو گەشتیارێك دەكەین.

رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بۆ بابەتی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن، ئێمە رێز لە بیروباوەڕی هاوڵاتیان دەگرین، بەڵام پێویستە قوربانییەكە بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بێت، ئەمەش بەشێکی دیکە لە قسەکانی ئومێد خۆشناو بوو.