فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی وێنە: کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی
هێڵی ئاسمان عێراقی بۆ جەژن ژمارەی گەشتەکانی زیاتر دەکات
964+
فەرمان سادق
هێڵی ئاسمانی عێراق لە رۆژانی جەژندا گەشتە ئاسمانییەکانی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەکی زیاد دەکات.
لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربان، خواست لەسەر گەشتکردنی لەناوخۆ و بۆ دەرەوەی وڵات زیادی کردووە، ئەمەش هێڵی ئاسمانی عێراقی ناچار کردووە گەشتەکانی زیاتر بکات.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە جەژن گەشتەکان بۆ تورکیا، دوبەی، تاران، قاهیرە، بەیروت، عومان و گەشتە ناوخۆییەکان زیاد دەکرێن، ئامانجیش لەمەدا پێشوازیکردنە لەو خواستە زۆرەی لەسەر گەشتکردن هەیە لە رۆژانی جەژن.