به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ركرا و راهێنه‌ریش مه‌ترسی له‌سه‌ره
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا – هه‌ولێر
ئۆلیڤه‌ر بێرهۆف به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له پۆسته‌كه‌ی ده‌ركرا، ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی هانز فلیكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش گه‌رمه.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی كانوونی یه‌كه‌م، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڕیاری دەرکردنی ئۆلیڤه‌ر بێرهۆڤی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به هۆی شكستی هه‌ڵبژارده‌كه له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ و ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كه بوونه‌وه.
فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشكرای كرد، “گرێبەستی ئۆلیڤەر بیرهۆف بەڕێوەبەری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هەڵده‌وەشێنێتەوە”.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا دوای دۆڕانی بە ژاپۆن و یەکسانبوونی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا، هه‌روه‌ها سەرکەوتنی بەرامبەر کۆستاریکا، له قۆناغی یه‌كه‌می مۆندیالی ٢٠٢٢ كرایه ده‌ره‌وه.
ئه‌مه دووه‌م مۆندیالی له‌سه‌ریه‌كه ئه‌ڵمانیا له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا ماڵئاوایی ده‌كات، له كاتێكدا “مانشافت” براوه‌ی چوار نازناوی مۆندیاله و یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده به‌هێزه‌كان به درێژایی مێژووی تۆپی پێ.
تۆماس توخێلی راهێنەری ئەڵمانی و پێشووی یانه‌ی چێڵسی، به‌ربژێرێكی به‌هێزه
له لایه‌كی دیكه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا تا ئێستا چارەنووسی هانز فلیکی راهێنەری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یەکلا نەکردووەتەوە، هه‌رچه‌نده گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی ٢٠٢٤ واژوو كردووه.
گۆڤاری کیکەری ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه، تۆماس توخێلی راهێنەری ئەڵمانی و پێشووی یانه‌ی چێڵسی، به‌ربژێرێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی فلیك بگرێته‌وه.
توخێل پێشتر مه‌شقی به یانه‌كانی دۆرتموند، پاریس سانجێرمان و چێڵسی داوه، ئێستاش به هیچ یانه‌یه‌ك په‌یوه‌ست نییه.