تەرمی یەکێک لەو مێرمنداڵانەی لە رووباری خابوور خنکان دۆزرایەوە

964+

تەرمی یەکێک لەو دوو مێرمنداڵە ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووباری خابوور خنکان دۆزرایەوە.

ئێوارەی ئەمرۆ دوو مێرمنداڵ کە تەمەنی یەکێکیان 12 ساڵە و ئەوەی دیکەیان 15 ساڵە، لە رووباری خابوور خنکان.

دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە گەڕان، تەرمی یەکێک لەو مێرمنداڵانەی خنکا بوون دۆزرایەوە.

964 لەسەرەتای رووداوەکە زانیاری لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە.