نۆ حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر تۆمار كراوه
“ئه‌وانه‌ی تووشی تای خوێنبه‌ربوون بوون قه‌سابن”
964+
هێرۆ مه‌ولودی
سه‌ید ئاده‌م مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری بۆ تۆڕی 964 ئاشكرای كرد، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دووچاری نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بوون، زۆربه‌یان قه‌سابن، یان ئه‌وانه‌ش كه كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پێویسته قه‌سابه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشییه به‌دووربن و ژیانیان پارێزراو بێت.
سه‌ید ئاده‌م راشیگه‌یاند، تا ئێستا نۆ هاوڵاتی له پارێزگای هه‌ولێر تووشی تای خوێنبه‌ربوون هاتوون و سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا