دیمەنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ _ وێنە: 964
دەروازەی باشماخ یەکەم رۆژی جەژن جوڵەی بازرگانی رادەگرێت
964+
ئەحمەد مستەفا- سلێمانی
دەروازەی نیودەوڵەتی باشماخ لە یەکەم رۆژی جەژندا جوڵەی بازرگانی و کاروباری گومرگ رادەگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 26.6.2023، شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەرى گومرگى باشماخ بە 964ی راگەیاند، دەروازەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر تەنیا بۆ جوڵەی بازرگانی دادەخرێت و لە دووەم رۆژی جەژندا ئاسایی دەبێتەوە.
“ئاگاداری گەشتیارە بەڕێزەکان دەکەین، کە هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و 24 کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبین و بۆ ساتێکیش راناگیرێت لە رۆژانی پشوو و جەژنەکانیشدا”، ئەمە بەپێی راگەیەندراوێکی دەروازەکە، کە لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە.
مەرزی باشماخ دەکەوێتە سنوری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی و هاوسنوورە لەگەڵ شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
بە پێی ئەو داتا و ئامارانەی کە لە رێگەی بانکی هەرێم لە سلێمانی دەست 964 کەوتووە، داهاتی مانگانەی دەروازەی باشماخ زیاتر لە 10 ملیار دینارە.
پێداچونەوە: هاوبەش ئەبوبەكر