دیمهنێكى قه‌زاى سیده‌كان.. وێنه: سۆسیال میدیاى سیده‌كان
مۆبایل لە هەولێر كێشەی هەیە
له 10 گوندى سیده‌كان مۆبایل به‌كار ناهێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
10 گوندى سنوورى قه‌زاى سیده‌كان كێشه‌ى نه‌بوونى تۆڕى په‌یوه‌ندیكردنیان هه‌یه و ناتوانن مۆبایل به‌كاربهێنن، داوایان له قایمقامی قه‌زاكه‌یان كردووه چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌یان بۆ بكات، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌یاندنى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، پێویسته نووسراویان به‌ده‌ست بگات، بۆ ئه‌وه‌ى له رێى وه‌زاره‌ته‌وه به‌دواداچوون بكه‌ن.
گوندەکانی دەڵاوە، سوێکینە، کۆلیت، لێتان، شێخڕەش، ئازادی، باسەکانی سەرەوە، ناودارۆک، دەراو و بێرکم، كێشه‌ى تۆڕى په‌یوه‌ندىكردنیان هه‌یه و له سنووره‌دا هیچ تۆڕێكى مۆبایل بوونى نییه، خه‌ڵكه‌كه‌ش ناچار داوایان له قایمقامى سیده‌كان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه.
داوایان كردووه تاوه‌رێك له سنووره‌كه‌یان دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سوودمه‌ندى تۆڕه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن بن.
ده‌شڵێن، له‌و گوندانە تا پەیوەندیەکى ته‌له‌فۆنى ده‌كه‌ین دەبێت رێگەیەکی دوور ببڕن.
له په‌یوه‌ندیه‌كدا بارزان میر عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى وت، ئه‌وان له سنووره‌كه‌دا زیاتر په‌یوه‌ندارن به بابه‌تى گواستنه‌وه و ناتوانن نوێنه‌رایه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گه‌یاندن بكه‌ن.
964 په‌یوه‌ندى به ئه‌ندازیار رزگار نه‌زیف، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌یاندنى هه‌ولێر كرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه كێشه‌ى تۆڕه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن له زۆربه‌ى شوێنه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر هه‌یه.
وتیشی “پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌و گوندانه‌ى سیده‌كان، نووسراوی فه‌رمى له‌و سنووره بگاته وه‌زاره‌ته‌مان بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى بۆ بكرێت”.
964، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ئیحسان چه‌له‌بى قایمقامى قه‌زاى سیده‌كان كرد، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌درایه‌وه.