پەرلەمانی ئەڵمانیا یاسایەکی نوێی تایبەت بە کۆچبەرانی پەسەندکرد

964+

پێشەوا محەمەد

پەرلەمانی ئەڵمانیا یاسایەکی نوێی تایبەت بە کۆچبەرانی پەسەندکرد، کە تایبەتە بەو کۆچبەرانەی شارەزای کارن.

یاساکە دوای داواکاری رێکخراوەکانی کار و ناوەندە پیشەسازی و بازرگانییەکان دەرکراوە، کە هۆشداریان لە کەمی دەستی کار دابوو.

یاساکە دوێنێ هەینی 23.6.2023 پەسەندکرا و زیاتر ئەو کۆچبەرانە سوودی لێدەبینن کە شارەزاییان لە کارێک یان بووارێکدا هەیە.

ماڵپەڕی DWـی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، خوێندن، شارەزایی و زمان خاڵبەندی کۆچبەران زیاد دەکات بۆ خستنەسەرکار.

نانسی فایزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، “چاکسازی لە بواری کۆچبەراندا یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی”.