محه‌مه‌د حه‌مه‌خان: وه‌رزشی هه‌ولێر به‌ره‌و دواوه چووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
محه‌مه‌د حه‌مه‌خان سه‌رۆكی یانه‌ی بروسك رایگه‌یاند، هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن یانه‌ی بروسك وه‌ك قوتابخانه‌ی یاریزانان زیندوو بكه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د حه‌مه‌خان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی 1 به 1 كه له تۆڕی 964 پێشكه‌ش ده‌كرێت، وتی، ئه‌گه‌ر بودجه‌یه‌كی باشت نه‌بێت نا‌توانیت تیپێكی باش دروست بكه‌یت، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاڵپشتیمان بكات یانه‌ی بروسك ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی جارانی.
حه‌مه‌خان پێی وایه به دابڕانی یانه‌ی بروسك وه‌رزشی شاری هه‌ولێر به‌ره‌و دواوه چووه.
یانه‌ی بروسك له ریزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستانه، له كاتێكدا تیپه‌كه پێشتر دوو وه‌رز پاڵه‌وانی خولی نایاب بوو، سه‌رۆكی یانه‌ی بروسكیش ده‌ڵێت، ئێستا ئه‌و توانایه داراییه‌یان نییه ركابه‌ری بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ نایابی كوردستان بكه‌ن.
ته‌واوی به‌رنامه‌كه له‌م لینكه‌دا ببینه: