ژمارەیەک هاوڵاتی هەرێم لەنێو فرۆکە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەون. فۆتۆ: ئەرشیف
حاجیانی كوردستان ناگرێتەوە
حەج و عومرەی عێراق پارە بۆ حاجیان دەگێڕێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا- سلێمانی
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بەهۆی گرانی نرخەوە لە سعودیە، 700 ریاڵی بۆ حاجیان دابینكرد، بەڵام حاجیانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
ئەو بڕە پارەیە كە دەكاتە 273 هەزار دیناری عێراقی دەگێڕدرێتەوە بۆ حاجیەكان چونكە كاڵاكان لە سعودیە گرانبوون.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان، پێشتر و لە دەستپێکی پرۆسەی حەج بە بڕی 330 هەزار دۆلار پاڵپشتی پرۆسەکەی کرد.
نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعودیەوە قسەی بۆ 964 کرد وتی، “لە بڕیارەکەمان کۆڵیوەتەوە حەج و عومرەی عێراق ئەو بڕە پارەی دابینکردووە و پارەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە”.
ئەمساڵ چوار هەزار 865 کەس توانیویانە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ حەجكردن بچنە وڵاتی سعودیە.
نرخی چوونە حەج بۆ ساڵی 2023 بۆ هەر کەسێک بە رێگەی ئاسمانی چوار هەزار و 500 دۆلار و بە رێگەی وشكانییش سێ هەزار و 800 دۆلارە بوو.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد