گەرما بەتینتر دەبێت بەڵام حاجی ئۆمەران هەر فێنکە

بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما تا دوو پلە بەرزتر دەبنەوە بەراوورد بە رۆژانی پێش خۆی.

کەشناسی رایگەیاندووە، بۆ بەیانی شەممە پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ دەبن و بە بەرزی دەمێننەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر پێشبینییەکانی کەشناسی رایانگەیاند، لە رۆژی هەینیەوە تۆپەڵە گەرمییەک لە زەریای هیندیەوە بۆ ئاسمانی ناوچەکە دێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەکاتەوە.

کەشناسی هەرێم، پێشبینی کەش و هەوای دوو رۆژی بەمجۆرە دیاریکردووە:

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 23– 6- 2023
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانى گەرما / بەرزتر دەبێت بە نزیکەی ( 1 تــــا 2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

سبەی شەممە 24– 6- 2023
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لەتۆمارەکانی ئەمرۆ .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 39 پلەى سیلیزى
سۆران : 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى.